
وێنە- AFP
ئاڤا نیوز
سەرکردەکانی جیهان و وڵاتان کاردانەوەی جیاوازییان دەربڕی بۆ هێرشەکەی دوێنێی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، کە بەهۆیەوە 62 کەس کوژران و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنی هەینی چەند کەسێکی بە جلووبەرگی سەربازییەوە، بەر لە دەستپێکردنی کۆنسێرتێک چوونەتە هۆڵی کۆنسێرتی کرۆکوس و نارنجۆک و بۆمبی سووتێنەریان هەڵدایە نێو خەڵکەکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێڕشەکە ڕاگەیاند کە بەهۆیەوە 62 کەس کوژران و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.
کاردانەوەی وڵاتان
دەزگای هەواڵگری ئۆکراینا ڕایگەیاند: هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ، پلان بۆ داڕێژراو و بە ئەنقەست بوو لەسەر فەرمانی پوتین خۆی کراوە، ئامانجیش لەو کارە زیاتر پەرەپێدان و فراوانکردنی شەڕە لەگەڵ ئۆکراینا.
نەتەوە یەکگرتووەکان: بە تووندی سەرکۆنەی هێڕشەکەی مۆسکۆ دەکەین، دادگایکردن و سزادانی تاوانباران بە پێویست دەزانین.
کۆشکی سپی، دوای ئەوەی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی قوربانیانی هێرشەکە کرد و بە ترسناک ناویبرد، ڕایگەیاند هەوڵی وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەدەن". ئەمریکا ئەوەشی ئاشکراکرد لە سەرەتای ئەم مانگەدا دەسەڵاتدارانی ڕووسیای لە "هێرشێکی تیرۆریستی پلان بۆ داڕێژراو" ئاگادارکردووەتەوە کە ئەگەری هەیە "کۆبوونەوەی گەورە" لە مۆسکۆ بکاتە ئامانج.
شی جین پینگ، سەرۆکی چین پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ڕووسیا کرد، پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایشی ڕووسیا دووپاتکردەوە.
یەکێتی ئەوروپا سەرکۆنەی هەر هێرشێک بۆ سەر خەڵکی سڤیل دەکات و دەڵێت " دڵمان لای ئەو هاووڵاتییە ڕووسیانەیە کە زیانیان بەرکەوتووە".
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەین، هاوخەمی خۆمان بۆخەڵکی رووسیا دەردەبڕین".
ئەڵمانیا: وێنەکانی هێرشە ترسناکەکەی بۆ سەر کەسانی بێتاوان لە هۆڵی شارەوانی کرۆکوس لە نزیک مۆسکۆ ترسناکن، دەبێت بە خێرایی بەدواداچوون بۆ پاشخانەکەی بکرێت.
جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، هێرشەکەی بە "کردەوەیەکی قێزەونی تیرۆر" ناوبرد.
ئیسپانیا: هێڕشەکەی شۆکی کردین، بەهەموو شێوەیەک سەرکۆنەی هەر جۆرە کردەوەیەکی تیرۆرستی دەکەین.
ئیسرائیل: ڕووداوێکی تراژیدی بوو، دڵمان لەلای خێزانی قوربانییەکانە.
ژاپۆن، هێرشەکەی شەرمەزار کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری کوژراوەکان کرد هاوسۆزی خۆشی بۆ بریندارەکان دەربڕی.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا: بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی مۆسکۆ دەکەین و هاوخەمی خۆمان بۆ ڕووسیا دەردەبڕین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان