دەیان هەزار زیارەتکاری عەرەب و بیانی بۆ زیندووکردنەوەی یادی عاشورا لە عێراقن
- هەواڵ
- 5 تەممووز

مەراسیمی عاشورا لە کەربەلا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دەروازە سنوورییە وشکانی و ئاسمانییەکانی سەرانسەری وڵات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شایەتی هاتنی دەیان هەزار زیارەتکاری عەرەب و بیانی بوون، کە بۆ زیندووکردنەوەی یادی عاشورا لە کەربەلا و مەزارگە و شوێنە پیرۆزەکان هاتوون.
وێنە گەورەکە: ساڵانەی لە سەرەتای مانگی موحەرەم و ڕێوڕەسمەکانی عاشوورا، دەیان هەزار کەس لە شیعە مەزهەبەکانی عێراق و زیارەتكارانی بیانی سەردانی مەزارگەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆ، "هەموو دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان، تواناکانیان خستووەتەگەڕ بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکاران و ئاسانکاری بۆ هاتنە ژوورەوەیان بە شێوەیەکی ڕەوان، لەگەڵ دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و شایستە بۆ ئەم بۆنە ئایینییە گەورەیە." هەروەها "ڕێکارەکان بە ڕێکوپێکی و بەپێی پلانێکی تۆکمەی پێشوەختە داڕێژراو بەڕێوە دەچن."
لە هەمان کاتدا: وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "هەماهەنگی لەنێوان فەرماندەییە ئەمنییەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت و دەروازە سنوورییەکان و فەرماندەییەکانی پۆلیس لە پارێزگا پەیوەندیدارەکان بەردەوامە، بۆ مسۆگەرکردنی ئاسوودەیی هاتووان و دابینکردنی هەموو ئەوەی کە دەبێتە هۆی سەرخستنی مەراسیمەکانی زیندووکردنەوەی عاشوورای ئەمساڵ."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی عاشورا دەکەوێتە دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەم، لەنێو موسڵماناندا پیرۆز و گرنگییەکی زۆری هەیە و شیعە مەزهەبەکانیش تێیدا ماتەم دەگێڕن بەوەی "ئیمام حسێن لەو ڕۆژەدا شەهید کراوە".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە زیقاڕ 130 هەزار خانووی زێدەڕۆ تابۆ دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند هەنگاوێک بۆ پاراستنی ڕووخسار لە پیربوونی پێشوەختە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵی ڕابردوو سەدان ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پیسبوونی کەشوهەوای تاران گەیشتە هێڵی سوور
7 تەممووز
ماڵپەڕی JOBS.KRD کارا دەکرێت و گەنجان دەتوانن بە دوای کاردا بگەڕێن
7 تەممووز
شمشێرێکی تەمەن هەزار ساڵی لە ڕووبارێكی هۆڵەندا دەدۆزرێتەوە
6 تەممووز
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە شەش مانگدا 24 کەس بەهۆی مینەوە گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوون
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
لە زیقاڕ 130 هەزار خانووی زێدەڕۆ تابۆ دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی کۆتایی تاقیکردنەوەی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکان ڕاگەیێنرا