ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە مووچەی فەرمانبەران تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بوو
- هەواڵ
- 8 تەممووز

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد و ئاڤا زانیویەتی بابەتی مووچەی فەرمانبەران و نەوتی هەرێمی کوردستان خراوەتە ناو کارنامەی کاری کۆبوونەوەکە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشممە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و 41 بڕگەی لەخۆگرت و گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا.
ئێستا چی ڕوودەدات: کاتژمێر 04:40 خولەک سەرچاوەیەک لەنێو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت، کۆبونەوەکە بەردەوامە و گفتوگۆکردن لەبارەی بڕگەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لەبارەی نەوت و مووچە دەستیپێکردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، بابەتی مووچەی فەرمانبەران و نەوتی هەرێمی کوردستان خراوەتە ناو بەرنامەی کاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کە ئێستا بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوەیەکی باڵا لەناو کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای گوت، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڕیار لەسەر نەوت و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: پێشتر بڕیار نەبوو پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ببرێتە ناو کۆبوونەوەکە، بەڵام ئاڤا زانیویەتی سوودانی خۆی بابەتی ڕێککەوتنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بردووەتە ناو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسانی یەکێتی ڕێگە دەدەن کەناڵی زووم لە سلێمانی بکرێتەوە؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
367 پارچە زەوی دیکە لەسنووری دهۆک زەوی دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاراس شێخ جەنگی وەڵامی میدیاکانی یەکێتی دەداتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
24 ئاب
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
24 ئاب
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
بەرپرسانی یەکێتی ڕێگە دەدەن کەناڵی زووم لە سلێمانی بکرێتەوە؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
367 پارچە زەوی دیکە لەسنووری دهۆک زەوی دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاراس شێخ جەنگی وەڵامی میدیاکانی یەکێتی دەداتەوە