ئاڤا هەوڵێکی عەممار حەکیم بۆ گەڕاندنەوەی سەدر بۆ ناو پرۆسەی سیاسی ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا هەوڵێکی عەممار حەکیم بۆ گەڕاندنەوەی سەدر بۆ ناو پرۆسەی سیاسی ئاشکرا دەکات

وێنەیەکی کۆنی عەممار حەکیم و موقتەدا سەدر

ئاڤا نیوز

 

بەرپرسێکی باڵای ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتیی دەکات، ئاشکرای دەکات لە هەوڵدان  موقتەدا سەدر ڕازی بکەن بگەڕێتەوە نێو پرۆسەی سیاسی و کۆتایی بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن بهێنێت.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەحیم عەبوودی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نابێت سەدر و ڕەوتەکەی دووربن لە گۆڕەپانی سیاسی و هەڵبژاردن، سەدرییەکان بنکەیەکی جەماوەری زۆر گەورەیان هەیە، لەدەستدانی بنکەیەکی لەو شێوەیە زیان بە بەرژەوەندیی گشتی دەگەیێنێت، بۆیە هەوڵ هەیە بۆ ڕازیکردنی سەدر بۆ گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی و بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لە قۆناغی داهاتوودا.

 

ناوبراو وتیشی، هەوڵێکی ڕانەگەیێندراو لەوبارەیەوە هەیە بەسەرۆکایەتیی عەممار حەکیم، سەرەڕای ئەوەی ڕەوتی سەدر هەستیارە بەرامبەر بەم بابەتانە، بەڵام وەڵامێکی ئەرێنیی هەیە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە  کە پێشتر ناوی ڕەوتی سەدر بوو، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021 بەشداری کرد و زۆرترین کورسی لە سەرتاسەری عێراق بەدەستهێنا (73 کورسی)، دواتر بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکومەت، لە پەرلەمان و پرۆسەی سیاسی لە ساڵی 2022  کشایەوە.

 

ئەمەش بزانە: ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 18-12-2024, بەشداری نەکرد و بڕیاری داوە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراقیش بایکۆت بکات، وەک هەڵوێستێک دژی "گەندەڵی و گەندەڵکاران".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ