کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان هەڵوەشایەوە

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان هەڵوەشایەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان (وێنەی ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە لە بەغدایە و هێشتان نەگەڕاونەتەوە، کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان هەڵوەشایەوە.

وێنە گەورەکە: ڕۆژانی چوارشەممەی هەموو هەفتەیەك كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام سبەی كۆبوونەوەكە ناكرێت بە هۆی ئەوەی ئەو شاندەی هەرێمی كوردستان كە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق چەند ڕۆژێكە لە بەغدان، ئەمڕۆ ناگەڕێنەوە و لەوێ دەمێننەوە.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: شاندەكە چاوەڕوانی ئەوەن لە ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ لیژنە پێنج كەسییەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆببنەوە، جگە لەوەش لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ شاندی دانوستانی عێراق بەردەوام دەبن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی کوردستان پێکهاتووە لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

شەیری بکە لە: