لە زیقاڕ 130 هەزار خانووی زێدەڕۆ تابۆ دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە زیقاڕ 130 هەزار خانووی زێدەڕۆ تابۆ دەکرێن

دیمەنی پارێزگای زیقار

ئاڤا نیوز

حکومەتی خۆجێی زیقاڕ بە نیازە زیاتر لە 130 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی زێدەڕۆ تاپۆ بکات.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ساڵی 2003، قەیرانی نیشتەجێبوون و دیاردەی خانووی زێدەڕۆی لە عێراقدا پەرەی سەندووە، بۆ بەیاساییکردنی ئەم یەکانە دانیشتوانەکانیان بەردەوام داواکاریی پێشکەشی لایەنی پەیوەندیدار دەکەن، تەنیا کەرکووک نەبێت، زۆربەی پارێزگاکان هەنگاوی بەتاپۆکردنی ئەو ناوچانە دەکەن کەزێدەڕۆیی کراوەتە سەر.

لێدوانی فەرمی: ڕەزاق عەلی، یاریدەدەری پارێزگاری زیقاڕ بۆ کاروباری پلاندانانی ستراتیژی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ تاپۆکردنی زیاتر لە 130 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی زێدەڕۆ لەسەر ناوی دانیشتوانەکانیان بەرەو تەواو بوون دەڕوات.

زانیاریی زیاتر: یاریدەدەری پارێزگاری زیقار ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەم خانووانە لە سەر زەوی تایبەت دروست کراون و  پێویستییان بە ڕەزامەندیی لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەت هەیە و ئێستا هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەکرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆخی یاساییان."

ئەمەش بزانە: یاریدەدەری پارێزگاری زیقار ئاشکراشی کرد، پلانیان هەیە لانی کەم 650 خانو پێش کۆتایی ئەمساڵ بەسەر دانیشتووانەکانیان تاپۆ بکەن.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ