
بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدان لە عێراق، وێنە: وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
تا ئێستا 641 هەزار و 19 کەس داواکارییان پێشكەش كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كردووە تا لە كاتی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بچنە سەر سندووقی دەنگدان كە 95 هەزار و 406 کەسیان لە هەرێمی کوردستانن.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لە سێی مانگی ڕابردوو دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندووق کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەموو ئەو کەسانەشی ئاگادار كردووەتەوە كە پێش کۆتاییهاتنی ماوەی پێشکەشکردنەكە دەبێت دوو فۆڕمی ئەلیکترۆنی بە شێوەی كاغەز چاپ بکەن و لە نزیکترین بنکەی تۆماری دەنگدەران پێشکەشی بکەن، ئەگەرنا ناوی لە تیروپشکی ئەلیکترۆنی دەردەهێنرێت.
زانیاریی زیاتر: نۆی ئەم مانگە، ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندنی کارمەندانی سەر سندووق کۆتایی دێت و پێش ئەو وادەیە دەبێت ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەش کردووە، ئەم ڕێکارە ئەنجام بدەن.
ئەمەش بزانە: پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پێویستی بە 250 هەزار کارمەندی سەر سندووق هەیە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 42 هەزار کارمەندیان بۆ هەرێمی کوردستانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمیسیۆن سێ جۆری کارمەند وەردەگرێت، کارمەندی یەدەگ، بەڕێوەبەری وێستگە و مونەسیقی بنکە، پاداشتەکەش لە 100 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 350 هەزار دینار.
- کارمەندی ئاسایی کە پێیان دەگوترێت کارمەندی یەدەگ 100 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.
٠ بەڕێوەبەری وێستگە 250 هەزار دینار، ئەگەر فەرمانبەر بێت 150 هەزار دینار و سوپاس و پێزانینێک وەردەگرێت ئەمەش بۆ پلە بەرزکردنەوەی سوودی دەبێت. - بەڕێوەبەری بنکە 350 هەزار دیناری بۆ خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووەوە
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
گەنمی ماوەی جووتیاران لە ماوەی مانگێك وەردەگیرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە 20 ڕۆژدا فرۆشگایەکی هەولێر پێنج هەزار بووکەڵەی لابووبوو دەفرۆشێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی پسکیت و چا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک پارتێکی سیاسیی نوێ لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
5 تەممووز
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبووەوە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی ئەو گەنجە ئێزدییەی لەژێر دەستی داعش زمانی کوردی لەبیرچوویەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوردن و تورکیا بەشداری لە کوژاندنەوەی ئاگری لازقیە دەکەن