گەنمی ماوەی جووتیاران لە ماوەی مانگێك وەردەگیرێت

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
گەنمی ماوەی جووتیاران لە ماوەی مانگێك وەردەگیرێت

یەکێک لە سایلۆکانی کوردستان - فۆتۆ؛ ئاڤا میدیا - محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئەو جووتیارانەی بەرهەمی گەنمیان ماوە و لێیان وەرنەگیراوە، بڕیاردرا لە 15ـی ئەم مانگەوە گەنمەكانیان ڕادەستی هەردوو كۆمپانیای خۆشناو و قەیوان بكەن و ماوەی مانگێك بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمەكە دیاریكراوە.

چیرۆكی سەرەكی: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان وەك سەرۆكی لیژنەی بەبازاڕكردن و ساغكردنەوەی گەنمی ماوەی جووتیارانی كوردستان ڕاسپێردرا.

نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، د. محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و ڕاسپێردراو بۆ ساغكردنەوەی گەنمی ماوەی جووتیاران، لەگەڵ خاوەنی كۆمپانیاكانی خۆشناو و قەیوان كۆبووەوە و دوای كۆبوونەوەكە بڕیاردرا بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بەجۆرێك؛ تۆنی گەنمی پلە یەك بە 550 هەزار دینار وەردەگیرێت و هەر تۆنێكی گەنمی پلە دووش بە 525 هەزار دینار وەردەگیرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو جووتیارانەی گەنمی ماوەیان هەیە، پرۆسەی وەرگرتنەكە لە ڕێككەوتی 15-7-2025 دەستپێدەكات و بۆ ماوەی یەك مانگ بەردەوام دەبێت.

زانیاریی زیاتر: دوای ڕادەستكردنی گەنمەكانیان، شایستە داراییەكانی جووتیاران لەلایەن هەردوو كۆمپانیاوە لە ماوەی دوو مانگدا خەرج دەكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ