ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: ئەڵمانیا توانای هەیە لە چەند مانگی داهاتوودا ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم

شەیری بکە لە:
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم: ئەڵمانیا توانای هەیە  لە چەند مانگی داهاتوودا ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم

وێنەی مووشەکێکی ئەتۆمی

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایدەگەیێنێت، ئەڵمانیا ژێرخانێکی ئەتۆمی پێشکەوتووی هەیە و  لە چەند مانگی داهاتوودا دەتوانێت ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.

لێدوانی فەرمی: ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند: ئەڵمانیا خاوەنی توانای تەکنیکی و کەرەستەی خاوی پێویستە بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی تەنیا لە ماوەی چەند مانگێکدا.

- ئەڵمانیا ژێرخانێکی  ئەتۆمی پێشکەوتووی هەیە کە بریتییە لە ناوەندی  توێژینەوە و پیتاندنی یۆرانیۆم، وەک دامەزراوەی جولیچ.

باکگراوند: لە جەنگی دووەمدا نازییەکانی ئەڵمانیا هەوڵیاندا چەکی ئەتۆمی بەرهەم بهێنن، بەڵام بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویست و کات نەیانتوانی ببنە خاوەن چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئێستا ئەڵمانیا تەواوی کەرەستەی پێویست و چەندین شارەزای ئەتۆمی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ