لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق چوار پرس گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق چوار پرس گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا - مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

ئاڤا نیوز

کۆبوونەوەی نێوان شاندی سیاسی و سەربازیی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا لە دیمەشق بەردەوامە و لە کۆبوونەوەکاندا چوار پرس تاوتوێ دەکرێن، لەناویاندا شێوەی دەوڵەتی سووریا لە داهاتوودا (واتە دوای قۆناغی ڕاگوزەر).

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەسەرۆکایەتیی شاندێکی سەربازیی و سیاسی ڕۆژئاوای کوردستان گەیشتە دیمەشق و بە ئامادەبوونی نێردەی ئەمریکا، لەگەڵ سەرۆککۆمار و حکومەتی ڕاگوزەری سووریا کۆدەبێتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی کوردی ئاگادار لە کۆبوونەوەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی ڕۆژئاوای کوردستان و دیمەشق شێوەی دەوڵەتی سووریا لە داهاتوودا، سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی سووریا و ئیدارەی خۆسەری، دۆسییەکانی ئابووریی و سەربازیی تاوتوێ دەکرێن.

زانیاریی زیاتر: مەزڵووم، عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە سەرۆکایەتی شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و هەریەکە لە ئیلهام ئەحمەد،  هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەری و فەوزە یوسف و عەبدحامد مهباش - هاوسەرۆکانی شاندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە شاندەکەدا بەشدارن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ