تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت؛ پەیوەندیدارە بە دۆسیەیەکی ساڵی 2003ـوە

شەیری بکە لە:
تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت؛ پەیوەندیدارە بە دۆسیەیەکی ساڵی 2003ـوە

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق

ئاڤا نیوز

 

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق دەکرێت، ئاڤا زانیویەتی بانگێشتکردنەکەی پەیوەندیدارە بە قەرەبووکردنەوەی دەیان هەزار ئەندامی سوپای عێراق.

 

زانیاریی پەیامنێر: بەگوێرەی زانیارییەکانی دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا، دانیشتنەکە لەسەر داوای لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق بووە و شاندێک کە بەشێک لە بەرپرسە باڵاکانی وەزارەتی بەرگری پێکهاتووە، بەشدارن لە دانیشتنەکە.

 

هۆکارە زانراوەکان: مەبەست لە دانیشتنەکە بەدواداچوونە بۆ قەرەبووکردنەوەی نزیکەی 100 هەزار ئەندامانی سوپای عێراق کە لە نێوان 2003 بۆ 2005 مووچەکانیان وەرنەگرتووە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی سوپا لەو کاتدا.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ