مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی: پێویستە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەرێگەی دەستوور چارەسەر بکرێن

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی: پێویستە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەرێگەی دەستوور چارەسەر بکرێن

دیداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی

ئاڤا نیوز

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور دەكەنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكارى ئاسايشى نیشتمانيى عێراق کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و بارودۆخی ئه‌منيى عێراق بەگشتی تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بۆ پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری کردەوە.

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی، لە گفتوگۆكەیاندا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی كوردستان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ