لە هەولێر لە نۆ ڕۆژدا 11 بەنزینخانە بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزین داخراون
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش

هاونیتشمانییەک سەرقاڵی پڕکردنی تەنکی ئۆتۆمبێلەکەیەتی
ئاڤا نیوز
11 بەنزینخانە لە هەولێر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ بە شۆفێران داخراون و سزای دارایی دراون، هەر بەنزینخانەیەکیش لە ساڵێکدا سێ سەرپێچی بکات، سێ مانگ دادەخرێت.
وێنە گەورەکە: تیمەکانی پشکنین لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕۆژانە سامپڵی زیاتر لە 40 بەنزینخانە دەبەنە تاقیگە، ئەگەر کوالێتی پێکهاتەکانی بەنزین هاوتای ستاندارد نەبێت، بەنزیخانەکان ڕووبەڕووی سزای پێبژاردن و داخستن دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت، "لە 01-07-2025 تاوەکو 09-07-2025، نزیکەی 300 پشکنین کراوە و 11 بەنزینخانە لە سەنتەری پارێزگای هەولێر داخراون و سێ ملیۆن دینار سزای دارایی دراون."
ئەمەش بزانە: بەهۆی زۆری ژمارەی سەرپێچی بەنزینخانەکان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان سزاکانی قورستر کردووە، لەمەودوا هەر بەنزینخانەیەک لە ساڵێکدا سێ جار سەرپێچی بکات، ماوەی سێ مانگ دادەخرێت و سەرووی پێنج ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
دوای چەکدانانی پەکەکە ناو و لۆگۆی دەم پارتی دەگۆڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لەبارەی خواردنی شیلکەوە دەدرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دەست بەسەر چوار هەزار دانە بووكەڵەی لابووبوودا گیرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمارێکی دەنگی دۆناڵد ترەمپ جیهان تووشی شۆک دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میسر تابلۆیەکی هونەریی دەدزرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
دوای چەکدانانی پەکەکە ناو و لۆگۆی دەم پارتی دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەیخانەیەک لە ڕانیە بۆ هەمیشە دادەخرێت