کونسوڵخانەی ئەمریکا: كارەبای 24 كاتژمێری هەنگاوێكی گرنگی پێشكەوتنە بۆ كوردستان

شەیری بکە لە:
کونسوڵخانەی ئەمریکا: كارەبای 24 كاتژمێری هەنگاوێكی گرنگی پێشكەوتنە بۆ كوردستان

گرافیکی پڕۆژەی ڕووناکی

ئاڤا نیوز

كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك پەیامێكی سەبارەت بە پڕۆژەی ڕووناكی بڵاو كردەوە و بە هەنگاوێكی گرنگ وەسفی دەكات.

وێنە گەورەکە: پرۆژەی ڕووناکی کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە، یەکێکە لە هەنگاوە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا کۆتایی ساڵی 2026 دەگاتە هەموو ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان.

پەیامی فەرمی:  كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكادا لە پەیامێکدا دەڵێت، "گەیشتنی كارەبای 24 كاتژمێری بە دوو ملیۆن كەس لە دانیشتووانی هەرێمی كوردستان، هەنگاوێكی گرنگ و بنەڕەتیی پێشكەوتنە بۆ هەرێمی كوردستان، شانازی دەكەین بە بینینی كۆمپانیا ئەمریكییەكانی 'جێنەڕەڵ ئەلیکتریک ڤێرنۆڤا' لە پشتیوانیكردنی ئاسایشی وزەی عێراق و هەرێمی كوردستان".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ