کەجەکە وەڵامی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەداتەوە: هەنگاوی نوێ دەنێین و داوای ئازادکردنی ئۆجەلان دەکەین

شەیری بکە لە:
کەجەکە وەڵامی بانگەوازەکەی ئۆجەلان دەداتەوە: هەنگاوی نوێ دەنێین و داوای ئازادکردنی ئۆجەلان دەکەین

نوێترین دەرکەوتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە

ئاڤا نیوز


هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیێندراوێکدا وەڵامی بانگەوازە نوێیەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی دایەوە و ڕایگەیاند، پابەندی بانگەوازەکەن و ئامادەن "هەنگاوی ڕوونتر"ی بۆ بنێن.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 9ـی 1ـی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دوای نزیکەی 26 ساڵ پەیامێکی ڤیدیۆیی لە زیندانی ئیمراڵی بڵاو کردەوە، لە پەیامەکەیدا ئۆجەلان باسی پرۆسەی ئاشتی و قۆناغەکانی دواتری ئەو پرۆسەیە کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەجەکە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا، جەختی کردەوە کە بە تەواوەتی پشتیووانی لە پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" دەکەن و ئەو هەنگاوە نوێیانەی ئۆجەلان داوای کردوون، جێبەجێی دەکەن.

 

هاوکات: کەجەکە ڕەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرت، کە تا ئێستا هەنگاوی پێویستی نەناوە و دوو مەرجی سەرەکی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە خستەڕوو:

 

مەرجەکانی کەجەکە:

 

یەکەم: ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان: کەجەکە ڕایگەیاند، بەبێ ئازادکردنی ئۆجالان، مەحاڵە پرۆسەی ئاشتی پێش بکەوێت و بگاتە ئامانجەکانی.


دووەم: هەنگاوی کرداریی لەلایەن تورکیاوە: داوایان کرد کە دەوڵەتی تورکیا، پەرلەمان و دامەزراوە سیاسییەکان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و هەنگاوی پێویست بۆ "سیاسەتی دیموکراتیک و سەروەریی یاسا" بنێن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەجەکە هۆشداریدا کە پرۆسەکە بە شێوەیەکی یەکلایەنە و تەنیا بە هەنگاونانی ئەوان سەرکەوتوو نابێت و، هیوای خواست کە لایەنی بەرامبەر وەڵامی ئەرێنیی هەنگاوەکانیان بداتەوە.

 

چی ڕوودەدات: بڕیاروایە ڕۆژی 11ی تەمووز، 20بۆ 30 گەریلا و دوو لە سەرکردەکانی پەکەکە لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە ڕانیە لە سلێمانی چەک دابنێن. لە ڕێوڕەسمەکدا، ڕێوشوێنێکی ئەمنیی تووند دەگیرێتە بەر، تەنیا میدیای نزیک لە پەکەکە ئامادە دەبن و وێنە و ڤیدیۆکان تۆمار دەکەن، دوای ماوەیەکی کورت دیمەنەکان لەسەر شاشەیەکی نزیک بۆ کەناڵە میدیاییەکان بڵاو دەکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ