بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان ڕووسیا چاوەڕێی ئۆکراینا دەکات

شەیری بکە لە:
بۆ دەستپێکردنەوەی گەڕێکی دیکەی دانوستانەکان ڕووسیا چاوەڕێی ئۆکراینا دەکات

ئاڵای ئۆکراینا - ئاڵای ڕووسیا

ئاڤا نیوز

لەبارەی گەڕی سێیەمی دانووستانەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، کرێملین ئاشکرای دەکات، چاوەڕوانی کیێڤ دەکەن سەبارەت بە هەڵوێستییان بۆ خولی سێیەمی دانوستانەکان.

وێنە گەورەکە: دوای سێ ساڵ جەنگ، دواجار ڕووسیا و ئۆکراینا ئامادەییان بۆ دانووستانی ئاشتی دەربڕی، بۆ ئەم مەبەستەش تاوەکو ئێستا هەردوو لایەنی ڕووسی و ئۆکراینی دوو گەڕی دانووستانی ڕاستەوخۆیان لە تورکیا ئەنجامداوە.

لێدوانی فەرمی: دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین  ڕایگەیاند، ڕووسیا چاوەڕوانی ئاماژەیەکە لە کیێڤەوە سەبارەت بە ئامادەبوون یان ئامادەنەبوونی بۆ دەستپێکردنی خولی سێیەمی دانووستانەکان، هاوکات لە ئێستادا هیچ ئاماژەیەک لەو بارەیەوە نییە، هەر بۆیەش ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت بەردەوامە.

- ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ڕووسیا چەندین جار هەڵوێستی خۆی دووپاتکردووەتەوە، کە دەیانەوێت ڕێگەی دیپلۆماسی بگرنەبەر بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، بەڵام بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا هیچ دەستکەوتێک نەبووە، بۆیە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت بەردەوام دەبێت.

باکگراوند: لە مانگی شووباتەوە دانووستانەکانی ئۆکراینا و ڕووسیا لە سعوودیە و تورکیا  دەستیان پێکردووە لەو ماوەیەدا پرسی پەیوەندییەکانی وڵاتان و  ئاسایش و یەکلاکردنەوەی پرسی ئۆکراینا تاوتێ کراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ