ئێران مەرج بۆ کارکردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دادەنێت

شەیری بکە لە:
ئێران مەرج بۆ کارکردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم دادەنێت

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

سەرۆککۆماری ئێران مەرجی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاشکرا دەکات.

چیڕۆکی سەرەکی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران یاسای هەڵپەساردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد و لە ئێستادا چەند مەرجێک بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو ئاژانسە دیاری دەکات.

لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند: چاوپۆشی کردنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کاریگەری خراپی لەسەر پێگەی ئەو ئاژانسە هەبووە، بۆیە تاوەکو پێداچوونەوە بۆ ستاندارد و هەڵسوکەوتی خۆی لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران نەکات، کاریان لەگەڵ ناکەین.

لەلایەکی دیکەوە: جارێکی دیکە پزیشکیان هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات لە ئەگەری هێرش کردنەوە و گوتی،"ئەگەر ئیسرائیل هەڵەی هێرشکردن دووبارە بکاتەوە، وەڵامێکی کەمەرشکێنی دەدەینەوە."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ