ئاکپارتی: ئەردۆغان وتارێکی مێژوویی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی پێشکەش دەکات

شەیری بکە لە:
ئاکپارتی: ئەردۆغان وتارێکی مێژوویی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی پێشکەش دەکات

عومەر چێلیک، وتەبێژی دەم پارتی

ئاڤا نیوز

وتەبێژی ئاکپارتی ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە سەرۆککۆماری تورکیا وتارێکی مێژوویی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا پێشکەش دەکات. چەند ڕۆژێک پێشتریش ئاڤا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە ئەردۆغان دوای چەکدانانی پەکەکە وتارێکی مێژوویی دەبێت.

وێنە گەورەکە: هەردوو دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و دەزگای هەواڵگریی عێراق بە ئاگاداری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی پێویستییان کردووە بۆ ڕێکخستنی شێوازی چەکدانانی پەکەکە، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی هەینی، پەکەکە بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆیان، یەکەم گەڕی چەکدانان جێبەجێ بکات.

لێدوانی فەرمی: عومەر چێلیک، وتەبێژی ئاکپارتی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی ئێن تی ڤی تورکی سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی ڕایگەیاند: میللەت متمانەی بە هەوڵەکانی سەرۆککۆمار و دەوڵەت باخچەلی هەیە، باش دەزانن کارێک ناکەن لە دژی گەلی تورکیا بێت، با هاووڵاتییان ئاسوودە بن، هەمووشتێک بە ڕوون و ئاشکرا لەبەردەم خەڵک دەکرێت.

- بەیانی ڕۆژی شەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتارێکی مێژوویی پێشکەش دەکات، گەلی تورکیا بۆ گوێگرتن لەو گوتارە مێژوییە بانگهێشت دەکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ