فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی دۆڵی ئاکۆیان گرفتی کەمئاوی و نەبوونی کارەبایان هەیە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دۆڵی ئاکۆیان لە قەزای ڕواندز کە زیاتر لە 800 خێزان تێیدا نیشتەجێن و بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداریەوە خەریکن، بەهۆی کەم ئاوی و نەبوونی کارەبا تووشی گرفت بوونە، قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، قۆناغی یەکەمی راکێشانی ئاو لە بێخاڵ تەواو بووە.

چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی دۆڵی ئاکۆیان کە لە شەش گوند پێک دێت بەهۆی کەم ئاوی و نەبوونی کارەبا گرفتیان بۆ دروست بووە، داوا دەکەن قۆناغی دووەمی پڕۆژەی راکێشانی ئاوی بێخاڵ دەستپێبکات تا کێشەی کەم ئاویان بۆ چارەسەر بێت.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد قادر، قائیمقامی قەزای ڕواندز بە ئاڤا میدیای گوت، "قۆناغی یەکەمی ڕاکێشانی ئاو لە بێخاڵ تەواو بووە، پڕۆژەکە قۆناغی دووەمی لە ئێستادا لە تەندەرینگە و گوژمەی پارەکەشی بۆ تەرخان کراوە، چاوەرێ دەکەین کۆمپانیایەک وەریبگرێت و کارەکان دەست پێبکەن".

زانیاریی زیاتر: قائیمقامی قەزای ڕواندز گوتیشی، لە ئەگەری وەرنەگرتنی لەلایەن کۆمپانیا و بەڵێندەر، راستەوخۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی رواندز دەست بەکارەکانی دەکات، داواش دەکات لە هاونیشتمانیان بۆ داواکاری هاتنی ئاو بە تەنکەر سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی رواندز بکەن و کارئاسانی تەواویان بۆ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ