وێستگەی کارەبای خەبات زیانی بەرکەوتووە و ڕوونکردنەوەی خێرا دەدرێت

شەیری بکە لە:
وێستگەی کارەبای خەبات زیانی بەرکەوتووە و ڕوونکردنەوەی خێرا دەدرێت

لۆگۆی وەزارەتی کارەبا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە ئەنجامی ڕووداوە نەخوازراوەکەی خەبات، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات زیانی بەرکەوتووە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکە دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 08-07-2025، لەسەر کێشەی زەویوزار گرژی و ئاڵۆزی لە سنووری گوندی گردەڕەشی سنووری خەبات لەنێوان بنەماڵەیەک و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و پێنجى دیکە برینداربوون، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەش زیان بەر وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات کەوتووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان هاونیشتمانیان ئاگادار دەکاتەوە، بە داخەوە لە ئەنجامی ڕووداوە نەخوازراوەکانی ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای خەبات زیانی بەرکەوتووە و ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر تۆڕەکانی کارەبا.

- "هاونیشتمانیان ئاگادار دەکەینەوە بە زووترین کات، تیمەکانی وەزارەتی کارەبا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ