پارتی لەبارەی کشانەوەی لە بەغدا بڕیار دەدات

شەیری بکە لە:
پارتی لەبارەی کشانەوەی لە بەغدا بڕیار دەدات

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی كۆبووەوە و پرسی گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و مووچەی فەرمانبەرانی تاووتوێ كرد.

چیرۆكی سەرەكی: بەهۆی نەناردنی لەلایەن بەغداوە، زیاتر لە 70 ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و لەو ماوەیەدا چەندین كۆبوونەوە لەنێوان شاندەكانی هەولێر و بەغدا كراوە و دواینجار ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی وزاریی پێنج كەسیی دا بەڵام چەند ڕۆژێك تێپەڕیوە و لیژنەكە تەنیا یەك كۆبوونەوەی كردووە و هیچ بڕیارێكیشی نەداوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ شەممە 12-7-2025، بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی ، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبووەوە تاووتوێی چەند پرسێكی كرد و گرنگترینیان گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بوو.

زانیاریی پەیامنێر: كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: كۆبوونەوەكە كۆتایی هاتووە و لەمیانەدا مەكتەبی سیاسی پارتی کارتە سیاسییەکانی خۆی بۆ چارەسەركردنی گرفتی نێوان هەولێر و بەغدا تاووتوێ کردووە، یەکێک لە کارتەکانیش کشانەوەیە لە پڕۆسەی سیاسی لە بەغدا، وا بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو پارتی بڕیاری یەكلاكەرەوە سەبارەت بە كشانەوە و نەكشانەوە بدات، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار دراوە لەسەر ئاستی باڵا كۆبوونەوەی نێوان هەولێر و بەغدا بكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ