دەم پارتی: چاوەڕێ دەکەین هەفتەی داهاتوو سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد بکرێت

شەیری بکە لە:
دەم پارتی: چاوەڕێ دەکەین هەفتەی داهاتوو سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد بکرێت

لۆگۆی دەم پارتی و وێنەی سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە

ئاڤا نیوز

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا هەوڵێک هەیە بۆ ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ژمارەیەک سزادراوی دیکەی دۆسیەی کۆبانێ.

لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەگەڵ 80 سزادراوی دیکەی دۆسیەی کۆبانێ، بڕیاری ئازدکردنییان بۆ دەربکرێت.

دەم پارتی، داوایەکی پێشکەش بە وەزارەتی داد کردووە بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش و ئەوانەی لە دۆسیەی کۆبانێ دەستگیرکرابوون، چاوەڕێ دەکرێت، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی، تێهەڵچوونەوە بۆ بڕیارەکە بکرێت و بەبێ دادگایی کردن، دەمیرتاش و 80 کەسی دیکەی دەم پارتی، ئازاد بکرێن.

سەبارەت بە قۆناغەکانی دوای چەکدانانی پرۆسەی ئاشتی، کەماچ گوتی: لێرە بەدواوە تۆپەکە لە گۆڕەپانی پەرلەمانی تورکیا دەبێت، لەم دوو ڕۆژە کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا، پێکدەهێنرێت، دواتر کار لەسەر یاسای ڕێکخستنەوەی چارەنووسی گەریلا و سەرکردەکانی پەکەکە دەکرێت.

هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ قەندیل کە لە دوای چەکدانانیان گەڕانەوە ئەوە بوو کە تا بە یاسا بڕیار لە چارەنووسیان نەدرێت، نەک سەرکردەکان، یەک گەریلاش ناتوانێت بگەڕێتەوە ناو شار، کەماچ گوتی : لەم دوو ڕۆژە ئەو پرسە یەکلایی دەبێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار وایە قۆناغەکانی دواتری چەکدانانی پەکەکە تا مانگی ئەیلوول بەردەوام بێت، لەم چەند ڕۆژەش کار لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ شێوازەکەی دەکرێت. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ