لە پیرەمەگروون بنمیچی مزگەوتێک لەکاتی کارکردندا دەڕووخێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە ناحیەی پیرەمەگروون بنمیچی مزگەوتێک لەکاتی کارکردندا ڕووخا و پێنج کرێکاریش بریندار بوون.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە قەزای دوکان لەلایەن خێرخوازانەوە دەست بە دروستکردنی مزگەوتێکی گەورە بەناوی مزگەوتی عەلی کوری ئەبوتالیب کراوە، بەیانی ئەمڕۆ بنمیچی مزگەوتەکە کە پانتاییەکەی 400 مەتر بووە، لەکاتی کارکردندا ڕووخا، بەو هۆیەوە پێنج کرێکاریش بریندار بوون.

لێدوانی فەرمی: سەلام ئەحمەد یەکێک لە سەرپەرشتیارانی مزگەوتەکەیە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، مزگەوتەکە زیانی 130 هەزار دۆلاری پێگەیشتووە کە دەکاتە 13 دەفتەر دۆلار، کاتێک ڕووداوەکە ڕوویداوە، دەستبەجێ زیاتر لە 200 کەس گەیشتنە شوێنەکە و خۆبەخشانە دار و پەردووی مزگەوتە ڕووخاوەکەیان پاک کردووەتەوە.

- زیاتر لە 60 نەجاڕ و وەستای بەستنی بنمیچیش پەیوەندییان کردووە و "وتوویانە ئامادەین خۆبەخشانە بچین لە مەزگەوتەکەدا کار بکەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ