فایلی خەڵک؛ کرم لە بۆری ئاوی گەڕەکێکی هەولێر دێتە دەرەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە بەشێک لەماڵەکانی گەڕەکێکی شاری هەولێر، لە بۆری ماتۆری ئاو لەگەڵ ئاوی پاکی خواردنەوە کرم دێتە دەرەوە، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێریش دەڵێت، "تا ئێستا کەس ئێمەی ئاگادار نەکردووەتەوە لەبارەی بوونی کێشەیەکی لەمجۆرە"

چی ڕوودەدات: لە بەشێک لەماڵەکانی گەڕەکی نەورۆزی شاری هەولێر، نزیکەی مانگێک دەبێت لە بۆری ماتۆری ئاو لەگەڵ ئاوی پاکی خواردنەوە کرم دێتە دەرەوە، دانیشتووانەکەی نیگەرانن.

لێدوانە فەرمییەکان:

محەممەد شێرزاد، دانیشتوێکی گەڕەکی نەورۆزە بە ئاڤای وت: ناوێرین ئەو ئاوە بەکاربهێنین، چونکە هەر کە ماتۆر دادەگیرسێنین کرمێکی سوری باریک لەگەڵی دێتە دەرەوە،  هەفتانە دووجار ئاوی خواردنەوە دەکڕین، بۆ خۆشۆردن و جل شۆردن ناچارین دەبێت ئاوەکە بکوڵێنین ئینجا بەکاری بێنین، سەرەڕای ئەمە زۆربەی کاتیش بەکەڵک نایەت چونکە بۆن ساردی لێدێت.

ڕەنجدەر نامیق هاونیشتمانیەکی دیکەی گەڕەکی نەورۆزە دەڵێت: بۆ خواردنەوە  دەبێت ئاو بە سێت و دەبە بکڕین، چەند ڕۆژێکیش بوو دەم و ددانم نەشوشتبوو هەر بۆیە بە ئاوی موقەتەر شوشتم.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر، بە ئاڤای وت: تا ئێستا کەس ئێمەی ئاگادار نەکردووەتەوە لەبارەی بوونی کێشەیەکی لەمجۆرە، بەزووترین کات تیمێک دەنێرین و بۆیان چارەسەر دەکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ