لە ماوەی 24 کاتژمێردا 141 کەس لە غەززە کوژراون

شەیری بکە لە:
لە ماوەی 24 کاتژمێردا 141 کەس لە غەززە کوژراون

دیمەنی دوای بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە

ئاڤا نیوز

تا دێت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە زیاتر دەبن و تەنیا لە ماوەی ڕۆژێکدا سەدان کەس لە کەرتی غەززە کوژراون و برینداربوون.

وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی گشتگیر لە کەرتی غەززە، بەڵام ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئەو کەرتە فراوانتر و چڕتر کردووەتەوە تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 141 هاووڵاتیی سڤیل لە غەززە کوژراون.


بڵاوکراوەی فەرمی: سەرچاوە پزیشکییەکان بڵاویانکردەوە، لە نێو ئەو 141 کەسەی کوژراون 33 کەسیان ئەوانە بوون کە لە نۆرەی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان وەستا بوون و زۆربەیان منداڵ بوون.

لەلایەکی دیکەوە: ئەم هێرشانەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی دەوحە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ئاگربەستی غەززە و ئازاد کردنی بارمتەکان بەردەوامە، بەڵام بەپێی میدیا ئیسرائیلییەکان هیچ بەرەوپێشچوونێک لە دانوستانەکان نییە چونکە ئیسرائیل ئامادە نییە لە کاتی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بکشێتەوە ئەمەش ناکۆکی و ئاڵۆزی لە دانوستانەکان دروست کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ