پەرلەمانتارێکی پێشووی کۆمەڵی دادگەری لە سلێمانی دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
پەرلەمانتارێکی پێشووی کۆمەڵی دادگەری لە سلێمانی دەستگیر دەکرێت

د.سەباح شێخ محەممەد بەرزنجی، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەر

ئاڤا نیوز

هێزێکی ئەمنیی سلێمانی پەرلەمانتارێکی پێشووی کۆمەڵی دادگەری دەستگیردەکەن، ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای حزبەکەش دەڵێت: 'تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری دەستگیرکردنەکەی چییە'.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی د.سەباح شێخ محەممەد بەرزنجی، پەرلەمانتاری پێشووی کۆمەڵی دادگەر بڵاوکرایەوە، کە گوایە لەلایەن هێزێکی ئەمنی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ڕاستی و هۆکاری دەستگیرکردنەکەی کرد.

لیدوانی فەرمی: شوان ڕابەر، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی 12-7-2025، د.سەباح بەرزنجی لە سلێمانی دەستگیرکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی دیار نییە.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری دەڵێت: ئەوەی ئاگاداربین هیچ کێشەیەکی نییە، بۆ ئەوەی دەستگیر بکرێت، بەپێی قسەی بە کۆمەڵ دراوە ئەمڕۆ د. سەباح ئازاد دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: د. سەباح بەرزنجی لەلای ئێمە دەستگیر نەکراوە.

زانیاریی زیاتر: ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ هۆکاری دەستگیرکردنەکە دەکەین، تاوەکو ئەو کاتەش هیچ قسەیەکیان لەسەر ئەم بابەتە نابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ