ترەمپ: فڕۆکەوانەکان وتیان هیچ سەرۆکێک جورئەتی هێرش کردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەبووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە سەرکەوتنی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند 15 لە 10 دەدەم بە خۆم.
چیرۆکی سەرەکی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی سەرکەوتنی هێرشەکانی بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکان کرد و ڕایگەیاند کەسی جورئەتی هێرشی بۆسەر ئێران نەبوو تا من ئەم کارەم کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئاندروز بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: فڕۆکەوانە بۆمب هاوێژەکانی B2 و چەند کەسێکی دیکە کە لەو هێرشەدا بەشداربوون هاتن بۆ ئۆفیسەکەم و وتیان ئێمە 22 ساڵە ڕاهێنان دەکەین بۆ هێرشکردنە سەر ئێران، بەڵام هیچ سەرۆکێک نەیدەوێرا داوامان لێبکات ئەو کارە ئەنجام بدەین.
ئەگەر ژمارە لە سفرەوە بۆ 10 بێت بۆ ئەو هێرشانە و هەڵیبژێرم، ئەوا من لە سفر تا 10 ژمارە 15 دەدەم.
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا گومانیان لە سەرکەوتنی هێرشەکەی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ مووشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەک ئێندەنوزیای هەژاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
13 تەممووز
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ مووشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەک ئێندەنوزیای هەژاند
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە عێراق دەکات