ترەمپ مووشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ مووشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات

کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە لووتکەی ناتۆ. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا مووشەکی بەرگری پاتریۆت و هەندێک چەکی دیکە بۆ ئۆکراینا لە شەڕی دژی ڕووسیا دابین بکات.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-07-13، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ بڕیاری دابینکردنی ژمارەیەک مووشەکی پاتریۆتی بۆ ئۆکراینا دا، بەڵام ترەمپ ژمارەی ئەو مووشەکانەی ئاشکرا نەکرد کە بەنیازە بینێرێت بۆ ئەو وڵاتە هاوکات گوتی، یەکێتی ئەوروپا تێچووی ئەو مووشەکانە بۆ ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەو مووشەکانە پێویستن بۆ پاراستنی ئۆکراینا لە هێرشەکانی ڕووسیا، چونکە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بەیانی قسەیەکی جوان دەکات و دواتر ئێوارە هەمووان بۆردوومان دەکات''.

لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە وڵاتان کردووە هاوکاری بکەن بۆ زیادکردنی توانا بەرگرییەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ڕۆژانەی ڕووسیا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مووشەکی پاتریۆت سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی و دژەمووشەکە، لە ساڵی 1981 لەلایەن ئەمریکا دروستکراوە و پاتریۆت رادارێکی زۆر بەهێزی پێوە بەستراوەتەوە و لەماوەی چەند چرکەیەکدا دەتوانێت هەست بە هێرش بکات و لە زەوییەوە بەرەو ئاسمان بفڕێت بۆ خستنەخوارەوەی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ