نزیکەی یەک ترلیۆن دینار لە نۆ پرۆژەی ئاو خەرج دەکرێت

شەیری بکە لە:
نزیکەی یەک ترلیۆن دینار لە نۆ پرۆژەی ئاو خەرج دەکرێت

دیمەنی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرای هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

لە شەش ساڵی ڕابردوو نزیکەی یەک ترلیۆن دینار لە پڕۆژەکانی ئاو و ئاوەڕۆ خەرجکراوە و ئاڤا میدیا وردەکاریی ئەو پڕۆژانە دەخاتەڕوو.

وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا نزیکەی یەک ترلیۆن دینار لە نۆ پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆی لە سنووری شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خەرجکردووە، بەم پڕۆژانەش دەیان هەزار هاونیشتمانی لە کەمئاوی ڕزگاریان دەبێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا زانیاریی تەواوی لەسەر گوژمەی ئەو نۆ پڕۆژەیە دەستکەوتووە و تێچووەکانیان بەم شێوەیەن:

یەکەم: تێچووی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرای هەولێر 480 ملیار دینارە.

دووەم: تێچووی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە 190 ملیار دینارە.

سێیەم: تێچووی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە 78 ملیار دینارە.

چوارەم: تێچووی پڕۆژەی ئاوی پیرمام و دەوروبەری 35 ملیار دینارە.

پێنجەم: تێچووی پڕۆژەی ئاوی فایدە - دهۆک 50 ملیار دینارە.

شەشەم: تێچووی پڕۆژەی دابینکردنی ئاوی ئاکرێ زیاتر لە 41 ملیار دینار.

حەوتەم: تێچووی پڕۆژەی ئاوی ڕانیە - چوارقوڕنە - حاجیاوا نزیکەی 37 ملیار دینارە.

هەشتەم: تێچووی پڕۆژەی گەیاندن و دانانی تۆڕی ئاو بۆ 51 گوندی دەڤەری بارزان زیاتر لە 30 ملیار دینار.

نۆیەم: تێچووی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان نزیکەی 20 ملیار دینارە.

بۆچی گرنگە: سەدان هەزار هاونیشتمانی سوود لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە وەردەگرن، جگە لەمەش کاریگەریی وشکەساڵی لەسەر ئەو ناوچانە کەمتر دەبێتەوە و کاریگەریی ڕاستەوخۆ لەسەر ئاوی ژێر زەوی دروست دەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ