زانیاریی پشت پەردە؛ ئەم هەفتەیە مووچەیەک دەنێردرێت

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
زانیاریی پشت پەردە؛ ئەم هەفتەیە مووچەیەک دەنێردرێت

بڕێکی زۆر لە دیناری عێراقی

ئاڤا نیوز

لەژێر گوشاری هەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەم هەفتەیە حکومەتی عێراق مووچەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، تا دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەبارەی هەنارەدەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و مووچە.

بۆچی گرنگە: 75 ڕۆژە حکومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە، سەرباری ئەوەی هەرێمی کوردستان چەندین هەنگاوی کرداری بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و نەوت ناوە، بەڵام عێراق هەرجارە و بە بیانوویەک ئامادەنییە ڕێککەوتن بکات و مووچەی خەڵکی کوردستان ڕەوانە بکات. 


زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لەپشت پەردە گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا ڕوودەدەن، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ناردنی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، ئاڤا زانیویەتی لە ڕۆژانی داهاتوودا و لەم هەفتەیەدا بڕیارە مووچەیەک بنێردرێت. دوای ناردنیشی گفتوگۆکان لەنێوان هەولێر و بەغدا چڕ دەکرێنەوە بە ئاراستەی گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی.

 

هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە ئەمشەو و سبەی چوارشەممە شاندێکی باڵای سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببنەوە. بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت: شاندە سیاسییەکە لەنێوان پارتی و یەکێتی هاوبەش دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندەکە سبەی چوارشەممە بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت دەکات، واتە سەرجەم لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق، کورد و سوننە و شیعە پێکەوە کۆدەبنەوە و گفتوگۆی جددی و یەکلاکەرەوە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر  و بەغدا دەکەن، لەباری ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوت  دەکەن.

 

لەلایەکی دیکە: ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێککەوتی 15ـی 7ـی 2025، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو، بەڵام گفتوگۆ لەبارەی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: