کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی مووچە نەکرا
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو و باسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەکرا.
بۆچی گرنگە: نزیکەی 75 ڕۆژە حکومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە، سەرباری ئەوەی هەرێمی کوردستان چەندین هەنگاوی کرداری بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و نەوت ناوە، بەڵام حکومەتی عێراق هەرجارە و بەبیانویەک ئامادە نییە ڕێککەوتن بکات و مووچەی خەڵکی کوردستان ڕەوانە بکات.
چی ڕوودەدات: ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێککەوتی 15ـی 7ـی 2025، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو. چاوەکان لەسەر ئەوەبوو پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەر مێزی کۆبوونەوەکە و گفتوگۆی لەبارەیەوە بکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند، ماوەی کۆبوونەوەکە لە چاو کۆبوونەوەکانی پێشووتر کەم بووە و تەنها نزیکەی کاتژمێرێک و نیوێکی خایاندووە.
هاوکات: پەیامنێری ئاڤا پشتڕاستی کردەوە، کە وەزیرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریان لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
نەوتی ئێران "سۆمۆ" دەخاتە بەر مەترسیی سزاکانەوە
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی پشت پەردە؛ لەم هەفتەیەدا مووچەیەک دەنێردرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنووری هەولێر درێژ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتباری بکوژی خۆپیشاندەرەکەی وەرتێ ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
نەوتی ئێران "سۆمۆ" دەخاتە بەر مەترسیی سزاکانەوە
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی پشت پەردە؛ لەم هەفتەیەدا مووچەیەک دەنێردرێت