سامانە سرووشتییەکان: هێرشە درۆنییەکان زیانی زۆریان بە کێڵگەکانی نەوت گەیاندووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕادەگەیەنێت، بە هۆی هێرشە درۆنییەکانی بەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی لە قەزای شێخان و ئیدارەی زاخۆ، زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکانی نەوت گەیاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بە چوار درۆن هێرش کرایە سەر سێ کێڵگەی نەوت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای دهۆک، لە ئەنجامدا زیانی زۆر بەر کێڵگەکانی نەوت کەوتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایدەگەیەنێت: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025 لەڕێگەی درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پیشخابوور لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و هەنت ئۆیڵی ئەمریکی لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهوک.
- هەر چەندە هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆر بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە.
- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە تووندی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە ئیدانە و شەرمەزار دەکات کە مەبەست لێدانە لە ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتی کارمەندانی مەدەنی کەرتی وزە.
- "وەزارەتمان بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەزووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنییەتی وزە و ڕێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان".
- وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی ووزە و پێگەی ستراتیژی خۆی لە دابینکردنی سەقامگیری ووزە لە ناوچەکە و جیهان دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیستۆنیا بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان ڕەت دەكاتەوە
- کولتوور
- 49 خولەک لەمەوپێش
خدر سابیر "قلەکەم" بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
3 خولەک لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
14 تەممووز
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئیستۆنیا بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی هەرێمی كوردستان ڕەت دەكاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بۆ ڕووخاندنی سیستمی ئیسلامی بوو