وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بۆ ئاڤا: هیچ مۆدێلێکی تایبەتی حوکمڕانی بەسەر سووریادا ناسەپێنین
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
فەرەنسا پێشوازی لە گەڕی نوێی دانوستاندنەکانی نێوان حکومەتی سووریا و شاندی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات کە لە نۆی مانگی حەوت لە دیمەشق بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە: حکومەتی نوێی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە نێوەندگیریی ئەمریکا و فەرەنسا لە دانوستاندنەکانیان بەردەوامن بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی سووریا و ڕێکخستنەوەی دامەزراوەکانیان لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئەو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، فەرەنسا ئەم گفتوگۆ "بوونیادنەرانە"ی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دەزانێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە بنەڕەتییەی کە لە 10ی مانگی سێی 2025 لەنێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) واژۆ کرا. ئەم ڕێککەوتنە وەک نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانە و یەکگرتنەوەی سووریا و گەرەنتیکردنی مافەکانی کورد دادەنرێت.
سەرچاوەکە ئاشکرای کرد کە باڵیۆزی فەرەنسا لە دیمەشق، شانبەشانی تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، بەشدارییان لە گفتوگۆکاندا کردووە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، فەرەنسا، بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ ئەمریکا، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ ئاسانکاریی دیالۆگ لەنێوان لایەنە سوورییەکان.
هاوکات: "فەرەنسا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەردوولا هەیە و لەسەر ئەم بنەمایە، خۆی وەک هاندەری دیالۆگ دەبینێت."
لەبارەی داهاتووی سووریا، سەرچاوە دیپلۆماسییەکە جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی فەرەنسا کردەوە سەبارەت بە "یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریا" و ڕایگەیاند، فەرەنسا هیچ مۆدێلێکی تایبەتی حوکمڕانی بەسەر سووریادا ناسەپێنێت.
بەگوتەی سەرچاوەکەی ئاڤا، فەرەنسا پێی وایە، "ئەوە کاری سوورییەکان خۆیانە کە شێوازی حوکمڕانی و ئیدارەی وڵاتەکەیان دیاری بکەن. فەرەنسا پشتیووانی لە دانوستاندنە بەردەوامەکان دەکات بۆ دیاریکردنی وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی 10ی مانگی سێ".
فەرەنسا دووپاتی کردەوە کە پابەندە بە "جێبەجێکردنی پرۆسەیەکی گواستنەوەی سیاسی ئاشتییانە، کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا بکات، بە ئامانجی بوونیادنانی سووریایەکی ئازاد، یەکگرتوو، سەقامگیر، ئاشتیخواز و سەروەر کە بە تەواوی لەگەڵ ژینگە هەرێمییەکەی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا تێکەڵ بێت".
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی سووریا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
14 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
سووریا بۆ ئیسرائل: جەخت لە مافی وەڵامدانەوە دەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی سووریا دەدات
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ئێران ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر بەرنامەی ئەتۆمی