
دیمەنی دارە بڕاوەکان. وێنە؛ پۆلیسی دارستان
ئاڤا نیوز
لە سنووری قەزای دوکان ژمارەیەک داری سرووشتی دەبڕدرێنەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە لەوبارەیەوە دەڵێت 'لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی بکەرەکەی دەستی پێکردووە'.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نزیکەی 100 داری سرووشتی لە جۆرەکانی داربەڕوو، دارەبەن، داربی لە سنووری گوندی کانی سیانی سەر بەناحییەی خدران لە قەزای دووکان بڕاوەتەوە.
عەقید هێمن کەمەرخان دەڵێت: زۆرینەی دارە بڕاوەکان لە جۆری دار بەڕوون، تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 25 ساڵە، ئەمەش زیانێکی زۆری بە ژینگە و سرووشت گەیاندووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سزای بەندکردن بۆ بکەری بڕینەوەی دار لە مانگێک کەمتر نییە و پێبژارنیش لە 100 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات بەگوێرەی ژمارە و جۆر و تەمەنی دارەکان لەلایەن دادوەرەوە دیاری دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ستافی دیپلۆماسی بۆ بەغدا و هەولێر دەگەڕێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: چاودێریی دۆخی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
16 تەممووز
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە