
وێنە: today.ucsd.edu
ئاڤا نیوز
لە حوزەیرانی داهاتوو پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، دامەزراوەیەک ڕاپرسییەکی کردووە و دەرکەوتووە، گۆڕانی کەشوهەوا گرنگترین کاری لەپێشینەی دەنگدەرانە.
وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕاپرسییەک کە ئیرۆ نیوز، دامەزراوەی هەواڵی یەکێتیی ئەوروپا کردوویەتی، 52%ـی بەشداربووان لەو باوەڕەدان کە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بابەتێکی لەپێشینەیە، 32%ـیان پێیانوایە کە ئەوە بابەتێکی گرنگە بەڵام لەپێشینە نییە، هاوکات 16%ـیش لەو باوەڕەدان کە بابەتێکی لاوەکییە نەک سەرەکی.
زانیاریی زیاتر: ڕاپرسییەکە لە 18 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا کراوە کە 96%ـی کۆی دانیشتووانی یەکێتیی ئەوروپا لەخۆ دەگرن و 25 هەزار و 916 کەس بەشدارییان تێدا کردووە؛ ئەم ڕاپرسییە لەکاتێکدایە کە بڕیارە لە حوزەیرانی داهاتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات