
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هێرشی دووبارە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران "ئەگەر پێویست بکات" ڕاگەیاند.
وێنەگە ورەکە: ڕۆژی سێشەممە 22-7-2025، دوای ئەوەی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی هەرگیز دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هێرشی دووبارە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ''هێرشەکانی ئەمریکا زیانێکی زۆریان بەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران داوە و لەناوچوون ئەگەر دۆخەکە وا بخوازێت ئەوا جارێکی دیکە هەمان هێرش ئەنجام دەدەین''.
ترەمپ گوتیشی، ''ئەوەی گومانی لە بەهێزی هێرشەکانی ئەمریکا هەیە، پێویستە داوای لێبوردن بکات''.
باکگراوند: ڕۆژی 22-6-2025، ئەمریکا بە فڕۆکەی جەنگی B-2 هێرشێکی بەرفراونی کردە سەر سێ پێگەی سەرەکی ئەتۆمی ئێران ' نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ'، زیانێکی زۆری بەر پێگەکان گەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان مەرجی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئاشكرا دەکات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێکخراوێکی جیهانیی 'یونسکۆ' دەکشێتەوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
حەوزێکی گەورە بۆ گڵدانەوەی ئاو لە دەربەندیخان دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توێژینەوەیەک: هێلکە کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشی نییە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ ڕووبەڕبوونەوەی قەیرانی کەمی ئاو و کارەبا ڕۆژی پشوو زیاد دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەنگلادیش فڕۆکەیەکی سەربازی لەنێو کۆلێژێک دەکەوێتە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت فرۆشتنی شیری دایک رێگەی لێ بگیرێت
21 تەممووز
كارەكانی خاڵی سەلامەتیی شەقام و كۆڵانەكانی قەڵای هەولێر تەواوكران
21 تەممووز
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان مەرجی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئاشكرا دەکات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لە ڕێکخراوێکی جیهانیی 'یونسکۆ' دەکشێتەوە
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
حەوزێکی گەورە بۆ گڵدانەوەی ئاو لە دەربەندیخان دروست دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: چاوەڕێی ڕوودانی موعجیزە لە دانوستانەکان ناکەین