لە ماوەی 48 کاتژمێردا 23 کەس بەهۆی برسیێتییەوە مردوون

شەیری بکە لە:
لە ماوەی 48 کاتژمێردا 23 کەس بەهۆی برسیێتییەوە مردوون

ئەنجامدانی نوێژ لەسەر تەرمی هاووڵاتییەکی ئەو کەرتە

ئاڤا نیوز

تا دێت دۆخی مرۆیی لە غەززە خراپتر دەبێت و خەڵکی غەززە بەهۆی دەستڕانەگەیشتن بە پێداویستییە خۆراکییەکانەوە دەناڵێن و بەهۆیەوە دەیان کەس مردوون.

وێنە گەورەکە: قەیرانی برسیێتی لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار بەو هۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی دەڵێت، لە هەر سێ کەس لە کەرتی غەززە یەکێکیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە یەک کاتدا بێ خواردن دەمێنێتەوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە ڕایانگەیاند: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 23 کەس لە کەرتی غەززە بەهۆی نەبوونی خۆراک لە برسان گیانیام لەدەستداوە لە نێویاندا چەند منداڵێک هەن.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، حەوت هاووڵاتیی فەڵەستینی لە نۆرەی وەرگرتنی هاوکاریی مرۆیی بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: