
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئەوەی ئەمجارە ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش هەڵوێستی لەسەر ئاگربەستی غەززە نەبوو، نەتەنیاهۆ تووڕە بووە و سەردانیکردنی شاندەکەی بۆ واشنتن هەڵوەشاندەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاڕبوو لەسەر داوای جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا شاندێکی باڵای سەربازیی ئیسرائیل سەردانی واشنتن بکات بۆ تاوتوێکردنی ئۆپەراسیۆنی پلان بۆ داڕێژراوی ئیسرائیل لە ڕەفەح، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی ئەمڕۆی ئەمریکا ئەو بریارە هەڵوەشێنرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "بەکارنەهێنانی ڤیتۆی واشنتۆن بۆ پووچەڵکردنەوەی بڕیارنامەیەک کە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە پەسەندکرابوو کە داوای ئاگربەستی خێرا لە کەرتی غەززە دەکات، زیان بە هەوڵەکانی جەنگ و هەوڵەکانی ئازادکردنی بارمتەکان دەگەیێنێت".
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا لەو بڕیارەی نەتەنیاهۆ نیگەرانە و ڕایگەیاند: "جێگەی سەرسووڕمانە کە ئیسرائیل ئەو بڕیارەی داوە".
لەلایەکی دیکەوە: بزووتنەوەی حەماس پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەستی غەززە کردووە و ئامادەیی خۆشی بۆ پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان ڕاگەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داواکارییەکی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: سیستەمی ڕاداری ئێران کرایە ئامانج و تێکشکێنرا