عێراق و تورکیا و وڵاتانی عەرەبی پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەستی غەززە دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 ئازار

باڵەخانەیەکی وێرانبووی غەززە. وێنە: Axios
ئاڤا نیوز
دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەستی غەززە، وڵاتانی کەنداو، عەرەبی، ڕێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان پێشوازییان لە بڕیارەکە کرد.
وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایش 14 ئەندامی ئەنجوومەنەکە دەنگیان بە بەڵێ دا و ئەمریکا کە جاری پێشوو بۆ ڕێگریکردن لە بڕیارەکە ڤیتۆی بەکارهێنا، ئەمجارە خۆی لە دەنگدان بەدوور گرت و بڕیارەکە پەسەند کرا.
لێدوانە فەرمییەکان:
تورکیا: بڕیارەکە هەنگاوێکی ئەرێنییە، داواکارین ئیسرائیل لە زووترین کاتدا جێبەجێی بکات. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستی هاوبەش دژی ئیسرائیل بگرنەبەر بۆ کۆتاییهێنان بە کارەساتی مرۆیی لە غەززە و دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ پرسی ئیسرائیل و فەڵەستین.
عێراق: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت بۆ وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل، جەخت لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی گەلی فەلەستین دەکەینەوە.
سعودیە: ئەم بڕیارە هەنگاوێکی دروستە بۆ گەیشتن بە وەستاندنی هەمەلایەنەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و پاراستنی هاووڵاتیانی غەززە.
بەحرەین: هەنگاوێکی گرنگە پاراستنی هاوڵاتیان و دروستکردنی کەشێکی سەلامەت بۆ دابینکردنی پێداویستییە مرۆییە پێویستەکانی دانیشتووان.
ئیمارات: بڕیارەکە هەنگاوێکی زۆر گرنگە، چونکە ڕێگە بە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی غەززە دەدات.
عومان: ئەنجوومەنی ئاسایش بەرپرسە لە جێبەجێکردنی سەرجەم بریارنامەکانی پەیوەست بە ململانێی عەرەبی و ئیسرائیل، لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە.
میسر: ڕێکخەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری دەکرێت و میکانیزمێکی نێودەوڵەتی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە دادەنرێت.
قەتەر: پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکەین و هیوادارین کە هەنگاوێک بێت بۆ وەستاندنی هەمیشەیی شەڕ لە کەرتی غەززە.
باکگراوند: ئەنجوومەنی ئاسایش بە دەنگی 14 ئەندام بڕیاری " ئاگربەستی غەززە" بۆ وەستاندنی شەڕ و ئالوگۆڕی بارمتەکان پەسەند کرد.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی كەوتنی یارییەكی منداڵان لە كەربەلا حەوت كەس بریندار دەبن
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بە هەماهەنگی هەرێمی کوردستان و عێراق سەرکردەیەکی داعشمان کوشتووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 12
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی قەیرانی خۆراک لە غەززە دەدات