
ئامێرێکی کارتی بایۆمەتری - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق ڕایگەیاند، وادەی تۆماركردنی ناوی كاندیدهكان درێژ ناکرێتەوە و دوایین وادە 28ـی ئەم مانگەیە.
لێدوانی فەرمی: جومانه غهلای، گوتهبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، ڕۆژی پێنجشهممه 28-03-2024، دوایین وادەیە بۆ وهرگرتنی لیستی بەربژێرانی هاوپهیمانێتی و پارته سیاسییهكان و بەربژێرانی سهربهخۆ بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو ڕۆژی 22ـی ئەم مانگە، پرۆسەی تۆماركردنی ناوی بەربژێر و لیست و هاوپهیمانێتی و بەربژێرە سهربهخۆیەکان كۆتایی بێت، بهڵام وادهكه بۆ 28ـی ئەم مانگە درێژکرایەوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئەم ئامادەکارییە بەردەوامانەی کۆمیسیۆن لە کاتێکدایە گەورەترین پارتی هەرێمی کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستانە، ناڕەزایەتی لە شێوازی هەڵبژاردنەکان هەیە، بەهۆی ئەمانەوە:
- بوونی کێشەی پەنجەمۆری 20%ـی دەنگدەران، کە 232 هەزاریان دەنگدەری پارتین.
- نادادپەروری لە دابەشکردنی كورسییهكانی بازنەکانی هەڵبژاردن.
- نەھێشتنی کورسیی کۆتای پێکھاتەکان.
- دوورخستنەوەی دەسەڵاتی دادوەریی ھەرێمی کوردستان لە یەکلاییکردنەوەی تانەکانی پەیوەست بە پرۆسەی ھەڵبژاردنەوە.
باكگراوند: بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی 10-06-2024 بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 60 چرکە لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان