
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
تورکیا داوا دەکات هەسەدە لەگەڵ حکومەتی سووریا بگاتە ڕێککەوتن، وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەڵێت، وەک چۆن بۆ خۆمان ئاسایش و سەقامگیریمان دەوێت، بۆ سووریا و وڵاتانی دیکەی دراوسێش هەمان شتمان دەوێت.
وێنە گەورەکە: تورکیا سوورە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ـی مانگی ئازاری نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).
لێدوانی فەرمی: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، زۆر گرنگە هەسەدە دەستبەجێ لەگەڵ حکومەتی سووریا بگاتە ڕێککەوتن و هەنگاوی ڕاستەقینە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان لەگەڵ حکومەتی سووریا بنێت.
بەردەوام بوونی گرووپە چەکدارەکان بە بەکارهێنانی هەندێک بیانوو لە سووریادا قبوڵ ناکرێت، نامانەوێت چەک لە دەستی هیچ هێزێکی دەرەوەی دەوڵەتی سووریا بێت و چاوەڕوان دەکەین یەپەگە چەکەکانیان دابنێن.
زانیاریی زیاتر: هاکان فیدان وتیشی، وەکو چۆن بۆ خۆمان ئاسایش و سەقامگیریمان دەوێت، بۆ سووریا و وڵاتانی دیکەی دراوسێش هەمان شتمان دەوێت و ڕێگەنادەین هەمان سیناریۆی عێراق لە سووریاش دووبارە ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: بگەڕێنەوە وڵات فەرشی سوورتان بۆ ڕادەخەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەواڵێک بۆ خانمان؛ ئەم ڤیتامینانە بخۆن و خۆتان لە نەخۆشی بەدوور بگرن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
28ەمین فێستیڤاڵی شەڕەقوڕ لە کۆریای باشوور
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەریتانیا بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی حەڵاڵی ساختە دوو کەس زیندانی کران
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ: لە کابینەی نۆیەمدا بەرهەمی کشتوکاڵی ئاکرێ 200% زیادیکردووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا کەسێک 16 کیلۆ زێڕ دەدزێت و دەستگیر دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: بگەڕێنەوە وڵات فەرشی سوورتان بۆ ڕادەخەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان: تەنیا وشەکان ناتوانن خەڵكی غەززە تێر بکەن