وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیارێک لەبارەی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی کوردستان دەردەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیارێک لەبارەی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی کوردستان دەردەکات

لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە هەنگاوێکی گرنگدا، دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکیی گشتی و کۆلێژ و پەیمانگاکانی پەرستاری لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانگەوازەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2023-2024 دەگرێتەوە کە ئارەزووی دامەزراندنیان هەیە لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەتی تەندروستی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمی کە لەسەر بنەمای ڕەزامەندیی وەزیری تەندروستی، دکتۆر ساڵح حەسناوی دەرچووە، داوا لەو دەرچووانە کراوە کە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی تایبەت بە خۆیان لە ڕێگەی ئەو لینکەی بۆیان دیاری کراوە پڕ بکەنەوە.

لەهەمان کاتدا: وەزارەتەکە جەختی کردووەتەوە کە دەستپێکردنی پڕۆسەی دامەزراندنەکان بەندە بە پەسەندکردنی خشتەکانی بودجەی گشتی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە. ئەم هەنگاوە دەرفەتێکی گرنگ بۆ دەرچووانی پزیشکی و پەرستاریی هەرێمی کوردستان دەرەخسێنێت تا لە دامەزراوە تەندروستییەکانی حکومەتی فیدراڵدا دابمەزرێن.

لەلایەکی دیکەوە: بانگەوازەکە هاوکات دەرچووانی پزیشکیی گشتیی زانکۆکانی دەرەوەی عێراقیش دەگرێتەوە. کۆتا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری تا ڕێکەوتی 18ـی ئابی 2025 دیاری کراوە. وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش داوە کە فۆڕمی دامەزراندن بۆ پسپۆڕی و ناونیشانە وەزیفییەکانی دیکە لە داهاتوودا بەپێی پێویستی و بوونی میلاک ڕادەگەیەنرێت.

لینکی فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ دەرچووانی هەرێمی کوردستان (پزیشکیی گشتی و کۆلێژ و پەیمانگاکانی پەرستاری)

لینکی فۆڕمی پێشکەشکردن بۆ دەرچووانی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق (پزیشکیی گشتی)

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ