ئەمریکا هۆشداری دەداتە بەغدا: یاسای حەشد، سروشتی هاوبەشییە ئەمنییەکەمان دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش

تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ناڕەزایەتیی واشنتنی لە هەوڵی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە پەسەندکردنی یاساکە دەبێتە هۆی گۆڕینی سروشتی هاوبەشیی ئەمنیی دووقۆڵی لەگەڵ بەغدا.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ڕۆژی سێشەممە 5ـی ئاب، تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتن، ڕایگەیاند: "ئێمە بە تووندی دژی دەرکردنی یاسای حەشدین کە پێگەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان بەهێز دەکات."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر، توێژەرانی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا کە پەیمانگای "واشنتن" بۆ سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی نزیک بڵاوی کردبووەوە، هۆشدارییان دابوو لەوەی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، چاکسازییە ئەمنییەکانی عێراق تێکدەدات و پۆشاکێکی یاسایی دەدات بەو گرووپانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کار دەکەن، لەنێویاندا ئەو گرووپانەی لەلایەن ئەمریکاوە وەک "ڕێکخراوی تیرۆرستی" پۆلێن کراون.
لەلایەکی دیکەوە: بەر لە دوو ڕۆژ ئەمریکا لەڕێگەی هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەکەی کە بەغدا بە فەرمی نیگەرانیی قووڵی خۆی سەبارەت بە پێشنیازەیاساکانی تایبەت بە هێزەکان و دەستەی حەشدی شەعبی بە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.
ئەمەش بزانە: پێشتر سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردبوو و ڕاگەیاندبوو، یاسای حەشدی شەعبی کە بڕیاربوو لەم خولەی پەرلەماندا دەنگی لەسەر بدرێت، دوا دەخرێت بەهۆی بەردەوامیی ناکۆکییەکان لەنێوان هێزە سیاسییەکان، بەتایبەتی لەنێو پێکهاتەی شیعەدا، سەبارەت بە پێکهاتە و ڕۆڵی داهاتووی حەشد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە