پڕۆژەی سەلامەتی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
پڕۆژەی سەلامەتی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت

دیمەنی شەقامێکی دەرەوەی شاری هەولێر کە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بە سیستمێکی ڕێکوپێک لە شەقامەکە دەڕۆن

ئاڤا نیوز

پڕۆژەیەکی گرنگ لە پێناو سەلامەتی هاتووچۆدا بە ناونیشانی 'سەبر بهاژۆ' لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگە ڕادەگەیێنرێت.

بابەتی سەرەکی: بڕیارە لەنێو ئەم مانگەدا پڕۆژەی سەلامەتی هاتووچۆ بەناونیشانی 'سەبر بهاژۆ'، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕابگەیێنرێت، لەم پڕۆژەیەدا زیاتر تیشک دەخرێتە سەر ڕێگاوبان و کوالێتی ئۆتۆمبێل و هۆشیاری هاتووچۆ.

زانیاریی زیاتر: ئامانجی پڕۆژەکە بەرزکردنەوەی هۆشیاری تاکەکانی کۆمەڵگەیە، لەبارەی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و پاراستنی سەلامەتی و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، هەروەها کەمکردنەوەی ژمارەی قوربانیانی هاتووچۆ.

زانیاریی بەدەستهاتوو: پڕۆژەی سەلامەتی هاتووچۆ لەم بەشانە پێکهاتووە؛ کەمپینی هۆشیاری میدیایی و سۆشیاڵ میدیا، چالاکییەکانی نێو کۆمەڵگە، کۆنفرانس و توێژینەوەی زانستی و بۆنەکان، پڕۆگرامی ڕاهێنان و پەروەردەیی بۆ شۆفێرانی ماتۆڕی گواستنەوە.

ئەوەی پێویستە  بیزانیت: پڕۆژەی سەلامەتی هاتووچۆ لە مانگی ئاب دەستپێدەکات، تاوەکو مانگی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت، واتە پێنج مانگ دەخایەنێت.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ