سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا 27-03-2024
ئاڤا نیوز
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرۆكوەزیران بارزانی بڕیاریدا، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شووبات بكرێت و لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار ئامادەبكرێت.
چیرۆكی سەرەكی: بەسەرپەرشتی سەرۆكوەزیران بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران كرا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران بارزانی، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: وێڕای سوپاسگوزاریم بۆ خۆراگری خەڵكی كوردستان، وەزارەتی داراییم ڕاسپاردووە كە دەست بكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شووبات و حكومەتی فیدڕاڵی دەخەنە بەردەم بەرپرسیارییەتی دەستووری كە پابەند بن بە بەڵێنەكانیان بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران.
زانیاریی زیاتر: حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێكردووە، بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێكارەكان و نەهێشتنی ئەو بیانووانەی كە تائێستا هەبوون، هەروەها دابینكردن و ناردنی مووچە لە كاتی خۆی وەك پێویست دابەشبكرێت. سەرۆكوەزیران بارزانی وای گوت.
"زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەكرێت"
سەرۆكوەزیران بارزانی گوتی: "بۆ كەمكردنەوەی كاریگەری ئەو بارە ناهەموارە ئابوورییەی لەسەر شانی خەڵكی كوردستان كەم بكەینەوە، بڕیارماندا وەزارەتی شارەوانی ڕابسپێرین، دەستبكات بە تەرخانكردن و دابەشكردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی كە تاوەكو ئێستا لە حكومەت سوودمەند نەبوون."
"داشكاندنی %20 بۆ قەرزەكانی ئاو و كارەبا دەكرێت
یەكێكی دیكە لە بریارەكانی سەرۆكوەزیران بارزانی پەیوەستبوو بە داشكاندن لە قەرزی ئاو و كارەبا بۆ هاووڵاتیان.
سەرۆكوەزیران بارزانی، ئاماژەی بەوەدا "وەزارەت پەیوەستەكانم ڕاسپاردووە، كە داشكاندنی %20 بۆ قەرزە كەڵەكەبووەكانی كارەبا و بەڕێژەی 20% داشكاندن بۆ قەرزی ئاو."
"باجی هاوردەكردنی گۆشت كەمدەكرێتەوە"
لە بەشێكی دیكەی ئاخاوتنەكانیدا، سەرۆكوەیزیران بارزانی ڕایگەیاند: بڕیارماندا باج و ڕسووماتی هاوردەكردنی گۆشت بەڕێژەی %50 كەمبكەینەوە.
"داشكاندن بۆ كرێی خوێندنی پارالێل دەكرێت"
سەرۆكوەزیران بارزانی لەبەرژەوەندیی قوتابیانی زانكۆ و پەیمانگەكان بڕیارێكی دەركرد و گوتی: بڕیارماندا بە داشكاندنی %20 ـی كرێی خوێندنی پارالێل لە زانكۆ و پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان.
"داشكاندنی %20ـی قەرزی سزاكانی هاتوچۆ دەكرێت"
سەرۆكوەزیران بارزانی، سەبارەت بە كەمكردنەوەی سزاكانی هاتووچۆ گوتی: بڕیارماندا داشكاندنی %20ـی قەرزی سزاكانی هاتوچۆ بكرێت، هەروەها بڕیارماندا بە لێخۆشبوون بە دواكەوتنی بەشداری دەستەبەری كۆمەڵایەتی.
"لێخۆشبوونی سزای دواكەوتنی باجی پێشەوەران و كرێی كرێچییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی"
سەرۆكوەزیران بارزانی ئەوەشی ڕاگەیاند: بڕیارماندا بە لێخۆشبوون لە كرێی كرێچییەكان سەربە وەزارەتی شارەوانی بە ڕێژەی %20 و لێخۆشبوون لە سزای دواكەوتنی باج لە پیشەوەران و كەمدەرامەتان."
لێكتێگەیشتنی زیاتر لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەری كێشەكان
لە دوا ئاخاوتنەكانیدا سەرۆكوەزیران بارزانی هیوای خواست، دەركردنی ئەم بڕیارانە ببێتە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بۆ كۆتایی هاتنی ئابڵووقەی دارایی سەر هەرێمی كوردستان، لێكتێگەیشتنی زیاتر لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان