ئاڤا نیوز
پارێزگای دهۆک بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینار سەرقاڵی گەیاندنی ئاوە لە بەنداوی مووسڵ بۆ بەنداوی دهۆک.
چیرۆکی سەرەکی: پارێزگای دهۆک سەرقاڵی تەواوکردنی پڕۆژەیەکە، بە بۆری ئاو لە بەنداوی موسڵ وەربگرێت کە لەسەر ڕووباری دیجلە دروستکراوە، بەسەر شاخێکەوە بیگوازێتەوە بۆ بەنداوی دهۆک، ئەمەش لە پێناو زیادکردنی ئاوی بەنداوی دهۆک و جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەشتیاری. بە تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە چاوەڕێ دەکرێت دهۆک وەک شوێنێکی گەشتیاری خەڵکێکی زۆر سەردانی بکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، دوای جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەم، لە قۆناغی دووەمدا، بە درێژایی ئەو کەناڵەی ئاوەکە دەگەیێنە بەنداوی دهۆک دار دەچێنرێت و ناوچەکە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ماجید سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوو ساڵە کار لەو پڕۆژەیە دەکرێت، پێشتر پڕۆژەکە هەبوو جێهێڵرابوو، بەڵام لە کابینەی نۆیەمدا تەواو دەکرێت. پڕۆژەکە بەمجۆرەیە؛ ئاو لە بەنداوی موسڵ بە بۆری وەردەگیرێت و تا دەگاتە چیای دهۆک. لە گوندی پیرومهرا ئاوەکە لە چیا دەهێنرێتە خوارەوە بۆ بەنداوی دهۆک.
بەوتەی جێگری پارێزگاری دهۆک، پڕۆژەکە یەک گرفتی بۆ هاتە پێش و چارەسەر کرا. ئەو گوند و کۆمەڵگەیانەی لەڕێگەی بۆرییەکە ئاویان بۆ دابین کراوە، پێویستە پڕۆژەی جێگرەوەیان بۆ دابین بکرێت، تاوەکو کێشە بۆ هێزی ئاوەکە دروست نەبێت. تا مانگی 11 هەموو پرۆسەکە تەواو دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درێژی پڕۆژەکە هەزار و 200 مەترە. گوژمەی پڕۆژەکە یەک ملیار و 79 ملیۆن دینارە، لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر نووسینگە ساختەکانی دۆزینەوەی هەلی کار گەنجان فریو دەدەن
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت
59 خولەک لەمەوپێش
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر نووسینگە ساختەکانی دۆزینەوەی هەلی کار گەنجان فریو دەدەن
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی هەڵهاتنی زیندانییەک لە دهۆک شکست دەهێنێت