كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و پەرلەمانی كوردستان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، دوو هاوپەیمانی و چوار حیزب لیستی بەربژێرەکانیان پێشکەش کردووە و ژمارەی بەربژێری سەربەخۆ بۆ 48 کەس بەرزبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا چوار حیزب و دوو هاوپەیمانی له ههر چوار بازنهکەی ههرێمی كوردستان لیستی بەربژێرەکانیان پێشکەش کردووە.
زانیاریی زیاتر: هاوكات 48 بەربژێری سەربەخۆ ناویان پێشكەش بە كۆمسیۆن كردووە؛ لە هەولێر 12 بەربژێر و لە سلێمانی و ههڵهبجه 21 بەربژێر و لە دهۆكیش 15 بەربژێر خۆیان تۆمار كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ دواین وادەی تۆماركردنی ناوی بەربژێر بوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بەڵام وادەکەی بۆ کۆتایی ئەم مانگە درێژکرایەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی ئەمڕۆ بەشێک لە حیزب و هاوپەیمانی ویستوویانە لیستی بەربژێرەکانیان پێشکەش بە کۆمیسیۆن بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاگەدارکراونەتەوە کە وادەکە درێژ دەکرێتەوە لیستەکانیان پێشکەش نەکردووە.
وێنە گەورەكە: ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردن لەکاتێکدایە، کە پارتی ناڕەزایی لە شێوازی هەڵبژاردن هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجییانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان