ڕۆژنامەی ژیانەوە 101 ساڵەی تەمەنی تێدەپەڕێنێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ 101 ساڵ بەسەر دەرچوونی ڕۆژنامەی ژیانەوە تێدەپەڕێت.

چیرۆکی سەرەکی: ژمارەی 1ی "ژیانەوە" لە 18ی ئابی 1924دا لە سلێمانی دەرچووە و وەرچەرخانێکی گرنگی میدیایی بووە لە ناوچەکەدا و گرنگی بە کولتوور و زمان و هەواڵە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان داوە و تەنانەت شیعری شاعیرانی تێدا بڵاوکراوەتەوە.

خاڵە ئەرێنییەکان: یەکێک لە خاڵە درەوشاوەکانی ئەم ڕۆژنامەیە ئەوە بوو، چەند جارێک باسی زمانی کوردیی کردووە، لە ژمارەی 45دا هەوڵی پێکهێنانی "کۆمەڵی بژاری زمانی کوردی"ی داوە و لە ژمارەی 49دا تکای لە نووسەرانی خۆی کردووە لە کاتی نووسینی وتارەکانیاندا لە وشەی کوردیی پەتی کەڵک وەرگرن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیارترین ئەو نووسەرانەی لە ڕۆژنامەی ژیانەوە بابەتیان نووسیوە، ئەمانە بوون:

جەمیل سائیب

ئەحمەد عەزیز ئاغا

شێخ نووری شێخ ساڵح

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ