فراکسیۆنێکی شیعەکان داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ پەسەندکردنی یاسای حەشد دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی 'حقوقی شیعەکان' داوا دەکات ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای حەشد بکرێت، دەشڵێت، ئەگەر ئەم خولەی پەرلەمان یاساکە تێنەپەڕێنن، پەسەندکردنی لە خولەکانی داهاتوودا قورستر دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای گوشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دژی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی، لایەنە شیعەکان لە پەرلەمانی عێراق داوا دەکەن بە زووترین کات پەرلەمان دابنیشێت و پرۆژەیاساکە کە دووجار خوێندنەوەی بۆ کراوە، پەسەند بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حوسێن موئنس، سەرۆکی فراکسیۆنی حقوق لە پەرلەمانی عێراق (ئەم فراکسیۆنە لە پەرلەمانتارانی حیزبی عەسائیب ئەهلی حەق پێکهاتوون و قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتی دەکات) لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "داوا دەکەین ڕۆژی 24ـی ئاب کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەسەندکردنی یاسای حەشد، ئەگەر کۆبوونەوەکە نیسابی تەواو نەکرد، داوا لە خەڵک دەکەن چاودێری هەڵوێستی لایەنەکان بن کە کامیان ئامادە دەبن و کامیشیان بەشدار نابن."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی موئنس، ئەگەر لەم خولەدا یاسای حەشد پەسەند نەکرێت، بەدووری دەزانین لە خولەکانی داهاتووی پەرلەماندا تێپەڕێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای نۆ ڕۆژ لەمردنی؛ تەرمی ئافرەتێک لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەدواداچوون بۆ ئاگرەکەی هەڵەبجە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کشتوکاڵی کەرکووک ژمارەیەک دار زەیتوونی تەمەن 46 ساڵ دەبڕێتەوە و کاردانەوەی فراوانی لێدەکەوێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بە سەدان ملیۆن دۆلار مەعکەرۆنی و نیشاستە لە سعوودیە هاوردە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای نۆ ڕۆژ لەمردنی؛ تەرمی ئافرەتێک لەنێو ماڵەکەی دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: کونسوڵخانەی فەرەنسا لە ئۆرشەلیم دادەخەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی میسر: دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین تاکە ڕێگەیە بۆ ڕاگرتنی شەڕ
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە؛ "ئاشتی بەردەواممان دەوێت"