
بەرێوەبەرایەتیی چاکسازی هەولێر
ئاڤا نیوز
هەڵمەتێکی یەک هەفتەی دەستیپێکردووە و پشکنینی تەندروستیی بۆ سەرجەم سزادراوان لە چاکساییەکان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان شەش بەرێوەبەرایەتیی چاکسازی لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک هەن، لە هەر یەکێکیان بنکەیەکی تەندروستی هەیە، بۆ ئەوەی لە هەر بارێکی پێویست خزمەتگوزاریی تەندروستیی پێشکەش بە سزادراوان بکات.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی تەندروستیی هەڵمەتێکە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتی بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە چاکسازییەکان ئەنجامی دەدات.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتی گوتی: هەڵمەتەکە بە چاودێری خاچی سووری نێودەوڵەتی بەرێوەدەچێت، ئەم هەڵمەتە لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی ژنان و منداڵانی هەولێر دەستی پێکرد لە داهاتوو هەمان هەڵمەت لە چاکسازییەکانی دیکە ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: د. دلۆڤان محەممەد، بەریوەبەریی گشتیی تەندروستیی هەولێر گوتی: لەو هەڵمەتەدا پشکنین بۆ هەموو سزادراوان دەکرێت، هەر کەسێک نەخۆش بێت یان کێشەیەکی تەندروستی هەبێت بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لەو هەڵمەتەدا جگە لە پشکنین، ژمارەیەک ئامێریش وەک سۆنار، ئامێری پشکنینی فشاری خوێن، ئامێری پشکنینی نەخۆشی شەکرە و پێداویستیی پزیشکی و دەرمان بۆ چاکسازییەکان دابین دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
دژەتیرۆری عێراق مەترسیدارترین "تیرۆریست"ـی لە بەغدا دەستگیرکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەكێک لە کافتریاکانی سلێمانی بەهۆی شەڕەکەی لالەزارەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی هەنجیری سەنگەسەر دروستکردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینە ئەردۆغان نامەیەک بۆ میلانیا ترەمپ دەنێرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی تەختە خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ پەروەردەکردنی گوڵی سرووشتی هەیە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە هاوسەرەکەی ڕەگەزەکەی گۆڕی بێت
23 ئاب